ئیسرائیل هێرشکردنەسەر ئێران رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ئامادەکاریی وڵاتەکەی دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پێش لە هەڵبژاردنەکان.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “بە هەماهەنگی سوپای وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هەر هێرشی ئێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زانیاریی هەواڵگرییان لەبەردەستە بۆ نیازی لایەنی نەیار بۆ هێرش و کردەوەی تووندوتیژ بە مەبەستی کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپای ئیسرائیل ئاستی ئامادەیی خۆی لە هەردوو بواری هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی بەرز کردووەتەوە و ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەیەکی بەهێز لە ئەگەری روودانی هەر هێرشێک”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان