مەودا میدیا-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشکرایکرد هه‌ندێك لایه‌ن كه پارتی پشتیوانی‌یان دەکات ده‌یانویست په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌کەی مه‌سرور بارزانی به‌دڵی خۆی تا هه‌شت بۆ نۆ ساڵی تر به‌رده‌وام بێت، بەڵام دادگای فیدراڵی داواكه‌یانی ره‌تكرده‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگەیاند “دادگای فیدراڵی وتی ئێوه خۆتان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌چوونه‌ته ژووره‌وه‌و بایكۆتتان كردووه، سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان محه‌مه‌د سلێمان بڵێ چی، سێ جار بانگهێشتی كردووه‌و كه‌س نایه‌ته ژووره‌وه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سكاڵایه‌كی نەوەی نوێ هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌ته ماوه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ر بێت و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دەریکردووە وه‌ک گرانكردنی كاره‌با، زیادكردنی باج و گرانكردنی به‌نزین هه‌ڵوه‌شێته‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو “حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو داوایه‌كی پێشكه‌شكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی نەوەی نوێ ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی ئه‌و داوایه‌ی ئه‌وانی وه‌لاناو داواكه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه، هیوایان وایه دانیشتنی داهاتووە کە به‌دڵی خه‌ڵك بێت”.
ب ح