كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ سه‌نگێكى نییه‌

مه‌ودا میدیا-

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت “هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادارن، کە سبەینێ 4-11-2026 دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هەیە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئێمە لە باوەڕی قوڵمان بە بنەماکانی سەروەری یاسا و سازانی نیشتیمانی، پێمانوایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە، دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی راستەقینە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک”.

هه‌روه‌ها “بۆیە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان، روو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتیمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی، بەشداریی نەکات”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “بە دڵنیاییەوە کاتێک دانیشتنی پەرلەمان سەنگی دەبێت، کە سازانی نیشتمانی لەسەر بێت و هەموو لایەنە هەڵبژێردراوەکان بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراسییانە بەشداریی تێدابکەن، چونکە ئەگەر بنەمای دیموکراسی ئەوەبێت، کە بەکڕین و هەڕەشە و فشاری دەروونی کاریگەری بخرێتە سەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران، ئەوە لەوچوارچێوە کارتۆنییەدا، دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێک نانێین، کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بێت”.
ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان