مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی ئاشکرایکرد سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئاگادار دەکەنەوە کە کارتی (هەژماری من)یان تەواو نەکردووە، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان و تەواوکردنی کارتەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی رایگەیاند “هەر خانەنشینێک مامەڵەکە نەکات لە راگرتنی مووچەکەی خۆی بەرپرسیار دەبێت، بۆیە پێویستە بۆ راییکردنی مامەڵەکەی بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سلێمانی نزیکەی سێ هەزار خانەنشین کارتی (هەژماری من)یان تەواو نەکردووە و گرفت لە مامەڵەکانیاندا هەیه.
ب ح