مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد ئەمەریکا بەفەرمی داوای لە بەغدا کردووە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دابخات، بێجگە لە دوو دەروازە نەبێت.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەگەری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جەنگ لەنێوان ئەمەیکا و ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه بێت نه‌ك پێكدادانی چه‌كداری، بۆی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ک له‌گه‌ڵ چوار گرووپ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەریەک لە گرووپەکانی (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی سه‌ید شوهه‌دا رازیبوون به كۆنترۆڵی چه‌ك، بەڵام دانووستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له‌باره‌ی چهكهکانیانەوە به‌رده‌وامه”.
ب ح