بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: رێگه‌ ناده‌ین پارتى به‌ دڵى خۆى چى بوێت بیكات

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ستراتیژیی سلێمانى وتى “هیچ په‌رله‌مانێك نییه‌ و دانى پێدانانێین، ئەوەی لە پەرلەمانى كوردستان روویدا داڕمانێکی سیاسیی گەورە بوو”.

باسى له‌وه‌شكرد “پرۆژەی رووناکیی لە پرۆژەیەکی خزمەتگوزارییەوە بوەتە پرۆژەیەکی بازرگانیی بۆ چەند کەسێک و مانگانە ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پارتی بێڕێزیی کرد بە پەرلەمان و کردی بە شوێنێک بۆ بازرگانیکردن، ئەمە بە بێ سزا تێناپەڕێت”.

باسى له‌وه‌شكرد “كوردستان باجی هەڵەی كەمینەیەكی پارتی دەدات و ئەگەر رێگە بدەین لەسەر ئەم هەنگاوە بەردەوام بێت ئەوا دەبێتە نەریت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان