مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە فشارەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران ئاشکرایکرد پێویستیان بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی زیاتر نییە دژ بە ئێران.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەو سزا ئابوورییانەی کە بەسەر ئەو رژێمەدا سەپێندراوە ئەوەندە تووندە کە پێویست بە کاری سەربازیی ناکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ ترەمپ ئاسان بوو پشتگوێخستنی ئەو هەڕەشەیەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دروستیدەکات، هەروەها خۆبەدوورگرتن لە جەنگێکی نەخوازراو و هێشتنەوەی کێشەکە بۆ کەسێکی تر تاوەکو لە دوای خۆی نیگەران نەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی جەنگەکەوە زیان بە ئابووریی ئەموریکییەکان کەوتووە، کە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و کاریگەریی لەسەر سەرجەم کەرتەکانی ئابووریی جیهانی دروستکردووە”.
ب ح