مهودا میدیا-
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی وتەیەكدا بۆ ئەو لیژنەیەی كە دوێنێ چوونە ناوچەی جورف لسەخر، دەڵێت، بێگومان ئێوە بەم سەردانەتان چاوی عیراقتان روون کردەوە، هەڵوێستێکتان بۆ مێژوو تۆمار کرد.
باسى لهوهشكردووه “هەڵەیە ئەو کەسەی پێی وایە هیچ چاوێک نییە چاودێری بکات، با بە حیساباتی خۆیدا بچێتەوە، وا سەیری هەر یەکێك لە ئێوە دەکەم وەک ئەوەی نیشتمانێک بێت، چونکە نیشتمان تەنها خاک نییە، بەڵکو پیاوێکی شەریفە کە حەق دەڵێت و ناترسێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “کەمترین شت کە ئەمڕۆ پێشکەشتانی بکەین پاداشت و سوپاسنامە و پێزانینە، ئەمە نرخی ئازایەتییەکەتان نییە، ئازایەتییەکەتان لە هەموو شتێکی گرانبەها و بەنرخترە، بەڵام ئەمە پەیامێکە بۆ ئەوانی تر کە هەر کەسێک خزمەتی عیراق بکات، عیراق لەبیری ناکات”.
وتیشى “دوێنێ پێیانوتم تۆ هەڵەیت، ئەو هێزانەت نییە کە بتوانن رووبەڕووی ئەمانە ببنەوە پێم وتن، ئەگەر هێزەکانمان دەستەوەستان بوون، گەلەکەم دەهێنمە سەر شەقام، پێیان دەڵێم وەرن بەرگریی لە مافەکانتان بکەن”.
ع