پەرلەمانتارێک وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر کابینەکەی دەداتەوە.

ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند “مەسرور بارزانی بەداخ نییە بۆ پێشمەرگەیەکی ئەم کوردستانە کە ناتوانێت دەبەیەک نەوت بۆ خێزانەکەی بکڕێت، یان بەداخ نییە بۆ مامۆستا و فەرمانبەران کە تاوەکو وەرگرتنی مووچەکەی دوو هێندە قەرزداری بازاڕەکان دەبن، هەروەها ژیانی کاسبکارێک کە ناتوانێت سەری مانگ پارەی موەلیدە بدات یان ئەو پڕۆژەی رووناکییەی کە سەپاندوویەتیی بەسەر هاوڵاتییاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مەسرور بارزانی بەداخە بۆ لەدەستدانی پۆستەکەی، بەڵام بەداخ نییە بۆ کەسوکاری شەهیدان کە ناتوانن لە نەخۆشخانەکان چارەسەری خۆیان بکەن، بەداخ نییە بۆ دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان کە لە قەیرانێکی قوڵدان، هەروەها بەداخ نییە بۆ (50 هەزار لیتر نەوت) کە رۆژانە دێتە هەرێم و کەس بەرهەم و داهاتەکەی نازانێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “دۆخی هەرێم و خەڵکەکەی لای کەسێک جێگەی داخە کە بە راستی ئازاری هاوڵاتییان بە ئازاری خۆی بزانێت، نەک پۆست و بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان بە گرنگتر بزانێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان