مەودا میدیا-
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە ئەمینداری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە ساز بكات، و جەختی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوی خێرا كردەوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە.
عیراقچی ئاماژەی بە بەردەوامیی كۆمەڵكوژی، راگواستنی زۆرەملێ و رێگریكردن لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە كردووە و داوای هەنگاوی دەستبەجێی كرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر كەرتەكە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی “بەردەوامیی كۆمەڵكوژی، راگواستنی زۆرەملێ و رێگریكردن لە چوونەژوورەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە، پەڵەیەكی شەرمەزارییە بە ناوچەوانی مرۆڤایەتییەوە”.
ناوبراو جەختی لە پێویستیی گرتنەبەری رێكاری بەپەلە كردەوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە و ناچاركردنی ئیسرائیل بۆ رێگەدان بە چوونەژوورەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئەو ناوچەیە و داواشی لە ئەمینداری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كردووە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام رێكبخات.
ئ پ