مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە سەبارەت بە بەشە نەوت و سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هەڵەبجە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر نەوت هەیە.
سۆران کەمال، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو بڕە نەوتەی بۆ سنووری پارێزگاکەیان دابینکراوە، زۆر کەمە و تەنانەت نیوەی پێویستییەکانی شارەکە پڕناکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی نەوتەکە دەکەن، بە هیوای ئەوەی پێش تەواوبوونی ئەم بڕە، بەشی دووەمی نەوت بۆ هەڵەبجە بنێردرێت”.
ب ح