مه‌ودا میدیا-
وەزارەتى دارایی عیراق رایگەیاند، مووچەى مانگى داهاتوو گەرەنتیکراوە و بەگوێرەى ماوە و رێکارە کارپێکراوەکان دابەش دەکرێت.
ئەمرۆ هەینی وەزارەتى دارایی عبراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ى مووچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ ده‌ڵێت “ئەو زانیاریانه‌ى باس له نه‌بوونى پاره‌ى كاش ده‌كه‌ن راستییان تێدا نییە و لە هیچ لایەنێکى فەرمییەوە دەرنەچوون”.
باس لهوهشكراوه “مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتیكراوه و هیچ گرفتێك نییه”.
جێی باسە حکومەتى عیراق مانگانە پێویستى بە زیاتر لە 7 تریلیۆن و 500 ملیار دینار هەیە بۆ مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕى کۆمەڵایەتى بە هەرێمى کوردستانیشەوە.
ع