مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی بەرگریی ئێران ئاشکرایکرد هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران، هەرچەندە سنووردار بێت دەبێتە سەرەتای جەنگێکی بەرفراوان لە ناوچەکە.
عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی بەرگریی ئێران رایگەیاند “هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە کاریگەری لەسەر دابینکردنی وزە و ژیانی گەلانی جیهان دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پڕۆسەی دیبلۆماسی بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە بەردەوامە و هۆشداریی تووند دەدەنە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران”.
لای خۆیەوە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عوممان ئەنجامیداون بەرهەمدار بوون”.
ب ح