مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ رێژه‌ى دابارین زۆر باش ده‌بێت و پشتیوان به خوداى گه‌وره به‌نداوى ده‌كان پڕ ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند “وەرزی دابارینی 2026-2027، یەکێک دەبێت لەپڕ باراناویترین وەرزەکانی دابارین بۆ تەواوی هەرێم و دەوروبەری و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپایزێکی پڕ باراناویشەوه دەستپێدەکات و پەڵه ش دوای چەندین ساڵ پێشدەکەوێتەوە”.
وتیشى “بەپێی هەردوو سەنتەری مۆدێلی پێشبینی کردنی WMO و NOAAی ئەمەریکی دیاردەی ئێل نینۆ لەناو وەرزی هاوینی 2026 روودەداتەوە تاناوەڕاستی ساڵی 2027 یان زیاتر بەردەوامی دەبێت کاریگەریی ئەم دیاردەیە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و هەرێم بە گشتیی گەورەو ئەرێنییە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لەگەڵ هەموو ئەمانه‌ی باسمان کرد وەرزی دابارینی 2026-2027، تەواوی سەرچاوە ئاویەکان دەبوژێنەوەو بەنداوەکانیش سەرڕێژ دەبن بە بەنداوی دوکانیشەوە هاوشێوەی وەرزی پڕ بارانە مێژوویەکەی 2018-2019”.
پێشتر مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه، بێڵ ماوسهكهى دوكان ته‌نها 26 مه‌ترى ماوه بۆ پڕبوون.
ع