مەودا میدیا-
بڕیارە ئێوارەی سبهینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم بە مەبەستی چاودێریکردن و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆببێتەوە.
سبەینێ لیژنەیەک لە دیوانی وەزارەت و بە هەماهەنگی لیژنە لاوەکییەکانی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەست بە چاودێریکردنی ئاسمان بۆ بینینی مانگ دەکەن.
لای خۆیەوە عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێم رایگەیاند “وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی مانگی رەمەزان پشت بەخۆی و لیژنەکانی دەبەستێ نەک هیچ وڵات و لایەنێکی تر، بەڵام بێگومان چاودێریی وڵاتانی ناوچەکە و عیراقیش دەکات”.
ب ح