مه‌ودا میدیا-
به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، كاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى خوێندكاران راگیرا.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکەی کردووە، رایگەیاندووه “سەرجەم خوێندنگاکانی سنوورەکە ئاگاداربکەنەوە کە هەموو کارێکی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی خوێندکاران لە خوێندنگەکان رابگرن”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەو خوێندنگانەی کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدراوە، هەڵدەوەشێتەوە”.
ع
