سێ بازرگانی چەک دەستگیرکران

مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هێزەکانیان باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی لەسنووری هەورامان دەستگیرکردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند “بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی، لە شارەدێی تەوێڵە سێ بازرگانی چەکیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر 50 چەکی جۆری دەمانچەدا گرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 13 لە یاسای چەک، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان