مەودا میدیا-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەچوارچێوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان، ئامادەکاریی دەکات بۆ کشانەوە لە بنکەی قەسرەک.
ئاژانسی نۆرس پرێس لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی بە چۆڵکردن و گواستنەوەی کەرەستەکانی لە بنکەی قەسرەکی باکووری حەسەکە کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی گواستنەوەی كەرەستەكان لە بنکەی قەسرەکەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردووەو پێشبینی دەکرێت لە لە رۆژانی داهاتوودا خێراتر بکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بنکەی قەسرەک گەورەتری بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە کە دەکەوێتە باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، چۆڵکردنی بنکەکەش پێویستی بە مانگێک دەبێت.
ب ح