مەودا میدیا-
وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ئاشکرایکرد هه‌فته‌ی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك سەردانی ئەمەریکا دەکات.
حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند “له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا عەلی زەیدی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تری ناوچەکە و جیهان کۆدەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی 30ی ئه‌یلولی ئەمساڵ) قۆناغێكی گرنگی سه‌روه‌ریی عیراق ده‌بێت، كه تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتۆن له هاوكاریی سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌وه بۆ هاوكاریی و هاوبه‌شیی ئابووریی درێژخایهندهگوازرێنهوه”.
ئەوەشی خستەڕوو “به ئامانجی راكێشانی وه‌به‌رهێنان و به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌شیی بازرگانیی و ئابووریی نێوان عیراق و ئەمەریکا لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە”.
ب ح