مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، لەناو کۆنگرێس و لە دووەم وتاری ساڵانەیدا رایگەیاند “لە کاتی دەستبەکاربونم وەک سەرۆک، جیهانێکی پڕ لە “جەنگ و پاشاگەردانی” و ئابورییەکی داڕماوم بە میرات بۆ مابووەوە، بەڵام تەنها دوای یەک ساڵ توانیومه کۆتایی بەو قەیرانانە بهێنم و وڵات بەرەو گۆڕانکارییەکی مێژوویی ببه‌م.
تترهمپ له وتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس، جارێکی‌تر هێرشیکردەوە سەر جۆ بایدن، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا و ئاماژەی بەوە کرد “ئیدارەکەی توانیویەتی وڵات لە “بارودۆخێکی مردوو” کە لە ئیدارەکەی جۆ بایدنەوە بۆی بەجێمابوو، دەرباز بکات و ئێستا ئەمه‌ریکا بووەتە سەرنجڕاکێشترین دەوڵەت لە جیهاندا”.
باسى له‌وه‌شكرد “توانیومه بە بەهای 18 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە جیهانەوە رابکێشمه ناو ئەمه‌ریکا و لە ئێستادا وڵاتەکەی لە هەموو رویەکەوە لە لوتکەی هێزی خۆیدایە.
وتیشى “چیتر ناگەڕێینهوه بۆ ئەو سەردەمەی کە سنوورەکان تێیدا کراوە بوون و جیهان لە ئاڵۆزیدا بوو”.
ع