وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم هۆشداریی دەداتە میدیاکان

مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم ئاشکرایکرد لە دۆخێکدا کە شەڕێکی جیهانی و هەرێمی هەڵگیرساوە و پریشکی ئەم شەڕە هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە، لەپێناو پارستنی گیانی هاوڵاتییان بەرپرسانە مامەڵە بکەن.

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند “ئاگاداری گشت میدیا بینراو، بیسترا و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەنەوە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی هەرێمی کوردستان بێت و ترس و گومان لەسەر سەقامیگریی دروستبکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا دەکەن خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت، راپۆرت، وێنە و ڤیدۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت لە دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوهاوڵاتییاندا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان