لە كۆتا دانوستانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران چى روویدا؟

مه‌ودا میدیا-

فەرامەرز ئەسەديی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایگه‌یاند “لە کۆتا گەڕی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە جنێڤی سویسرا، خیانەتی نێودەوڵەتیمان لێ کراوە و هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکان بەزێنراون”.

وتیشى “شاندی دانوستانکاری ئێران تەنیا لەسەر داوای وڵاتانی ناوچەکە گەڕاوەتەوە ناو گفتوگۆکان، چونکە متمانەیان بە بەرپرسانی واشنتن نەبووە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خوازیاری شەڕ نەبووین، بەڵکو ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و شەڕیان بەسەردا سەپاندوون، بە هەموو توانایەک بەرگریی لە خۆمان دەکەن”.

باسى له‌وه‌شكرد “شەڕ و دانوستان لە هیچ کاتێکدا پێکەوە ناکرێن و ئەمه‌ریکا راستگۆ نەبوو”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان