ئەکسیۆس: ئەمەریکا پلانی هەیە هێزی زەمینی رەوانەی ئێران بکات

مەودا میدیا-

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا ئاشکرایکرد گورزی کۆتایی واشنتن بۆ سەر ئێران رەنگە هێزی زەمینی و شەپۆلێکی گەورەی بۆردومان لەخۆبگرێت.

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا بە پێگەی ئەکسیۆسی راگەیاندووە “کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ بەشێکە لە پلانە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێنتاگۆن پلانی هەیە بۆ رەوانەکردنی هێزی سەربازیی بۆ ناو قووڵایی خاکی ئێران، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی یۆرانیۆم”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان