مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ و تەقەکردن لەنێوان چەند خێزانێک قەزای سەیدسادق دروستبوو دواتر چوار کەس بوونەقوربانی، بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی قەزاکەش ئاشکرایکرد پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “شهڕهكه لەسەر منداڵ دروسبووە و بەهۆیەوە ژنێک کوژراوە کە تەمەنی 55 ساڵە و سێ کەسی تریش برینداربوون، تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئهو كهسانهی برینداربوون، یهكێكیان ژنه و دوانهكهی تریش پیاون, تەمەنیان لەنێوان 47 و57 و 64ساڵدایە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون”.
ب ح