تورکیا: مووشەک و درۆنمان بۆ ئێران نەناردووە

مەودا میدیا- کوردستان دەلۆیی

تورکیا ئەو بانگەشە و دەنگۆیە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی مووشەک و درۆنی وڵاتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن و رایگەیاندووە “هیچ بنەمایەکی راستی نییە”، ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیارییە چەواشەکارییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەوەی بە چەواشەکاری و ناپیشەیی بوون باسکردووە.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیارییە چەواشەکارییەکانی لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی نیسانی 2026 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک هەژماری سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆرمە چەواشەکارییەکان بڵاوبوونەتەوە کە گوایە تورکیا مووشەکی دژە فڕۆکەی پێشکەوتوو و درۆنی داوەتە ئێران، یان فڕۆکەیەکی  F-15ی ئەمەریکی بە سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی تورکیا پێکراوە، هیچ بنەمایەکی راستی نییە.”

“بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانەی لەو جۆرە، شەڕی دەروونیی بەمەبەست و پڕوپاگەندەی رەشن کە ئامانجیان تێکدانی رۆڵی بنیاتنەری تورکیایە لە قەیرانەکانی ناوچەکە”، هەروەها  “بۆ لاوازکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەنقەرەیە لە چەسپاندنی ئاشتیدا”، بەپێی بەیاننامەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیارییە چەواشەکارییەکانی لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان