مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد بارانبارین بەشێوەی تاوە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و راپەڕین کە هەندێ کات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت , لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
ب ح