مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم لە سەرەتاوە پاڵپشتی ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژییەکان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، هێرشەکان تێک شکێندراون و کەوتوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” جەخت لە پشتگیریی ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەن و داوا لە هەموولایەک دەکەن کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان نەکەنە ئامانج”.
ب ح