مەودا میدیا-
سبەینێ پەرلەمانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ کۆدەبێتەوە و تاوەکو ئێستا (پێنج) فراكسیۆنی پەرلەمانی بەفەرمی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنەکە دەربڕیوە.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینی فراکسیۆنەکەیان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” گەشبینین کاندیدەکەیان دەنگی پێویست بەدەستدەهێنێت و پۆستەکە دەبەنەوە و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکەی پەرلەمان”.
ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی بڕیاریداوە بایكۆتی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سوورە لەسەر داواكارییەكانی خۆی، تاوەکو ئێستا کاندیدەکەی بۆ ئەو پۆستە نەکشاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هەریەک لە فراکسیۆنەکان (هەڵوێست، یەكگرتوو، کۆمەڵ بەشداریی لە دانیشتنەکەی سبەینێ دەکەن وكاندیدێكی هاوبەشیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كەئەویش موسەننا ئەمینە).
ب ح