راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک پەیامێکی بەڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەبارەت بەو هەواڵانەی سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوك بڵاودەکرێنەوە، نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تا ئەم ساتە رێبوار تەها بە فەرمی پارێزگاری کەرکوکە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە “رێبوار تەها پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت، لەگەڵ ئـەوەی بەڕێزیان تا ئـەم ساتەوەختە هیچ نووسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەكردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دڵنیاییش دەدەنە هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەیان کە سەقامگیریی کەرکوك و بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانە و کارەکانی بەڕێزیان بەردەوام دەبێت تا سپاردنی بەرپرسیارێتییەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان