مهودا میدیا-
بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له فراكسیۆنى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند “لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق، تاوتوێی دەنگۆکانی راگرتنی ناردنی دۆلار بۆ عیراق کراوە”.
باسى لهوهشكرد “پارێزگاری بانکی ناوەندیی دڵنیایی داوە کە هاوردەکردنی دۆلار بۆ عیراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک و بە هەمان رێژەی پێشوو بەردەوامە و هیچ پچڕانێک لە پڕۆسەکەدا نییە”.
ههروهها “لە کۆبوونەوەکەدا کە بە یاوەری عەلی عومەر، نوێنەری سلێمانی لە ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عیراق بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر خێراکردنی رێکارەکانی پێدانی قەرز بە گەنجانی خاوەنکار لە سلێمانی کراوەتەوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ پێدانی ئەو قەرزانە وەرگیراوە و ئێستا کار بۆ چالاککردنی دەستپێشخەرییەکە دەکرێت”.
وتیشى “لەگەڵ کردنەوەی “بانکی پێشەنگی”، کە بانکێکی تایبەتە لە عیراق بۆ پارەدارکردنی پڕۆژەکانی گەنجان، گەنجانی کوردستانیش هاوشێوەی پارێزگاکانی ترى عیراق سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی”.
ع