مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاسکرایکرد لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا کابینەی حکومەتەکەی توانی وڵات لە شەڕی غەززە و پەرەسەندنەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دوور بخاتەوە و رێگەی نەداوە خاکەکەی ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانییەکان.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ گۆڤاری نیوزویکی ئەمەریکی رایگەیاند “کاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی لە بەغدا بڕوانێت نەک وەک گۆڕەپانی قەیرانەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەڕانەوەو کارکردنی کۆمپانیا گەورەکانی وەک (ExxonMobil, BP, Chevron) بە بەهای 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنان، بەڵگەی گۆڕانی عیراقە لە دەوڵەتێکی قەیراناوییەوە بۆ دەوڵەتێکی وەبەرهێن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەموو هەوڵێکیان بۆ یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان بووە هەرچەندە حەشدی شەعبی لە کاتی شەڕی داعش پێویست بوون، بەڵام ئامانجی درێژخایەن ئەوەیە کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی و بەکارهێنانی هێز تەنها لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکاندا بێت”.
ب ح