مەودا میدیا-
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، بەبۆنەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی رێبوار ته‌های کرد کە توانی له ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك پارێزگارێكی سه‌ركه‌وتوو خزمه‌تی دانیشتوانی كه‌ركوك بكات.
ئاسۆ مامه‌ند، سه‌رپه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی رایگەیاند “سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات كه به هه‌ستكردنیان بۆ دۆخی تایبه‌تی كه‌ركوك و له به‌رچاوگرتنی پاراستنی پێكه‌وه ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و تیگه‌یشتنیان بۆ ئه‌م دۆخه، هاوكار و پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بووه بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پیرۆزبایی له محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ده‌كات، هیواخوازن وه‌ك پارێزگاری پێشوو، به‌بێ جیاوازیی خزمه‌تی كه‌ركوك و دانیشتووانه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ك سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداربوون له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه”.
باسی لەوەشکرد “پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنێك كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئامانجی هه‌موولایه‌كیش خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی كه‌ركوك و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه”.
ب ح