مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیی هەور دەبێت, لەگەڵ تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا, هەندێ کات پێشبینی لێزمە باران و تەرزە دەکرێت, بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی سنوورییەکان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لاوازی لابەلا هەیە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
ب ح