ئه‌مڕۆ یه‌ك كه‌شتیی به‌ گه‌رووى هورمزدا تێپه‌ڕیوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیتەرزى ئه‌مه‌ریكى، کەشتییەکان تا رادەیەکی زۆر خۆیان لە گەرووی هورمز بەدوور گرتووە، دوای ئەوەی ئێران تەقەی كردووه‌و هۆشداریی دا و سوپای ئەمه‌ریکاش دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئێراندا گرت.

داتاکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان لە رۆژی دووشەممەدا دەریخستووە کە تەنیا یەک کەشتی لە رێگەی گەرووەکەوە کەنداوی فارس بەجێدەهێڵێت، بە بەراورد بە دوو کەشتی کە لە ماوەی 12 کاتژمێردا چوونەتە ناوەوە، ئەمەش زۆر دوورە لە تێکڕای ئاسایی کە رۆژانە نزیکەی 130 کەشتییە.

شیکاری وێنەکانی مانگی دەستکرد لە سینەماکس، لەگەڵ داتاکانی کۆمپانیای کلیر، ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەشتیی بەرهەمە نەوتییەکانی نیرۆ کە لە ژێر سزاکانی بەریتانیادایە بەهۆی چالاکییەکانی پەیوەست بە روسیا، لەنێو ئەو کەشتیانەدایە کە لە گەرووەکەدا تێپەڕیوە.

دوو کەشتیی تر چوونە ناو کەنداو، کەشتی کیمیایی تانکەری ستاروێ و کەشتی هەڵگری گازی نەوتی شل Exxon 1 کە بەهۆی مامەڵە بازرگانییەکانی رابردووی لەگەڵ ئێران لەژێر سزاکانی ئەمه‌ریکادایە، دوای ئەوەی ئێران رۆژی هەینی رایگەیاند “بۆ ماوەیەکی کورت گەرووی هورمز دەکاتەوە، زیاتر لە 12 تانکەر گەرووی هورمزیان تێپه‌ڕاند، بەڵام پێدەچێت ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران رۆژی دووشەممە کەوتبێتە مەترسییەوە، لە کاتێکدا تاران سوێندی خوارد تۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکەی واشنتۆن بکاتەوە و رەتیکردەوە بەشداری لە خولی نوێی دانوستانەکانی ئاشتیدا بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان