مه‌ودا میدیا-
ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت “پێویسته پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوا دەکه‌ین بیر لە درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بکرێتەوە بۆ ئەوەی رێگە بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان خۆش بێت”.
وتیشى “ئێمە جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەن وەک باشترین رێگە بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا”.
ئەم بانگەوازەی ئیسلام ئاباد لە کاتێکدایە کە ناوچەکە چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دانوستانەکان دەکات و پاکستانیش وەک وڵاتێکی نێوەندگیر، هۆشداریی دەدات لەوەی تەنها لە رێگەی دیپلۆماسییەوە دەتوانرێت رێگریی لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان بگیرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “بیر له درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕ.
ع