مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له دوو رۆژى رابردوو، دووباره نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، به‌ڵام هێوربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه نرخى نه‌وتى دابه‌زانده‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 111 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 105 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕیان كرد له رۆژى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى گرژیی له‌نێوان هه‌ردوولا له گه‌رووى هورمز دروستبوو.
ع