پاسداران: ئاسایشی هورمز بەستراوە بە نەمانی هەڕەشەکانی ئەمەریکاوە

مەودا میدیا-

هێزی دەریایی ئێران بڵاویکردەوە، دابینکردنی ئاسایش بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەستراوەتەوە بە نەمانی هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمەریکا.

هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند “رێوشوێنی نوێ بۆ هاتوچۆی دەریایی جێبەجێ دەکرێن، بەڵام ئاسایشی گەرووەکە تەنها لە رێگەی پابەندبوون بە یاسا و رێساکانی ئێرانەوە مسۆگەر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاسی تیم و خاوەن کەشتییەکان دەکەن کە لە کاتی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمز پابەندی ئەو رێسا و رێنماییانە بوون کە لەلایەن ئێرانەوە دانراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان