رووداوێكى هاتوچۆ 10 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ رووداوێكى هاتوچۆ له‌ سنورى دیاله‌، به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانیی و زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حسێنن.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا عیراقییه‌كان “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دیالە- بەغدا 10 کەس گیانیانلەدەستدا و 5 کەسیش برینداربوون”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “زۆرینەی قوربانیانی رووداوەکە زیارەتکارانی شیعەن”.

ساڵانه‌ له‌كاتى زیاره‌تى چله‌ى ئیمام حسێن له‌ عیراق رووداوى هاوشێوه‌ رووده‌ده‌ن و هه‌فته‌ى رابردووش رووداوێك روویداو چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانى.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان