مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد چانسێکی زۆر هەیە بۆ کۆتایهێنان بە جهنگ، ئەگەر نەبوو ناچار دەبن بۆردومانکردنی ئێران بهشێوەیەکی وێرانکەر دهستپێبكهنهوه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە، کە دەکرێت پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ تاران واژۆی بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەرفەتێکی باشیان لەبەردەمدایە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران، پێویستە ئێرانییەکان سوودی لێ وەربگرن بەڵام رێککەوتن نەکرێت بە تووندی هێرشەکانی سەر ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵدەگیرێت و گەرووەکە بە رووی هەموو وڵاتان و تەنانەت خودی ئێرانیشدا دەکرێتەوە”.
بەپێی لێدوانەکەی ترەمپ، دەبێت تاران یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەی رەوانەی ئەمەریکا بکات و دەستبەرداریی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت کە ئەمەش قورسە لەلایەن بەپرسانی ئەو وڵاتەوە قبوڵ بکرێت.
ب ح