مه‌ودا میدیا-
مه‌ڵبه‌ندى 24ى راپه‌ڕینى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، تا جه‌ژنى قوربان، كۆد بۆ ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌كرێت و داوا ده‌كرێت هاوڵاتییان بچن كۆد بكه‌ن بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
كارمه‌ند ره‌حمان، خاوه‌نى یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “مه‌ڵبه‌ندى رانیه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان بڕیاریداوه، داوامان كردووه له ته‌واوى ئه‌و سنوره ئه‌وانه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان هه‌یه پابه‌ندبن و بچن بۆ ئه‌وه‌ى كۆد بكه‌ن و رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه یاسایی نه‌بن، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ى رۆژانه زۆرترین ئۆتۆمبێلى كۆدى بۆ بكرێت”.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى 24ى راپه‌ڕین.
مەڵبەند-چوارشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
بە هەوڵی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و بەڕێزان، پەرلەمانتارانی دەڤەرەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و عەمید هادی محسین، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەڕین، دەرفەتێکی نوێ بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی دەڤەری ڕاپەڕین ڕەخسا، بۆ ئەوەی لە زەرەری ماددی پارێزراو بن.
دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان، بڕیاردرا کە لەبری سکڕابکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، تا ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان، بەپێی ڕێنماییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، خاوەنەکانیان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان کۆد بکەن.
ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی بارودۆخی یاسایی ئۆتۆمبێلەکانیان بوون و ڕێگەخۆشکەرێکیشە بۆ پاراستنیان لە زەرەری ماددی.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی بەڕێز هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەکات، کە لە خەم و کێشەی خەڵکی دەڤەرەکەدا، بە دەنگمانەوە هات و کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لە ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان.
ع