یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی ئاشکرایکرد راستە هەمووان چاومان لە سەر سعودیەیە بەڵام شیکارە زانستییەکان زۆر بە وردی باس لەوە دەکەن کە رۆژی2026/5/27، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ کاتژمێر 23:00:59s چەند کاتژمێر دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە و مانگ لە هیچ وڵاتێک نابینرێت لە ئێوارەی رۆژی 5/17، هلالی مانگ بە ئامێری تەلەسکۆپ ئەبینرێت دواتر نوێبوونەوەی هلالی مانگ لە کاتژمێری 19:30:00s بە رێژەی 1.1% لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی 2026/5/26، دەبێتە کۆتا رۆژی ئەم چەند رۆژە پیرۆزە و 9ی مانگی زولحجەیە و وەستانە لە کێوی عەرەفە لە رۆژی 9ی کۆچی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پیرۆز هەژمار دەکرێت بەرانبەر 2026/5/27 دەبێت بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان”.

ئەوەشی خستەڕوو “ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی ئیسلامی دوای دوو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی رەمەزانەوە چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە 10ی مانگی زولحجە و بە فەرمی جەژن رایدەگەیەنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان