رێنمایی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وردەکاریی نوێی بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە دەرەوەی وڵات و مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی بڵاوکردەوە.

سۆران سادق، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند “مۆڵەتی نێودەوڵەتیی دوای دەرهێنانی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و تاوەکو کاتی بەسەرچوونی، کاری پێدەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مۆڵەتی نێودەوڵەتیی تەنها بۆ ئەو شۆفێرانە کە ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و تەنکەرەکان ناگرێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی ناخۆ لە نووسراوەکەیدا رێنمایی تایبەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە:

1- ئەو شۆفێرانەی خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری “نوێی ناوخۆیین (ئەوانەی بە سیستەمە نوێیەکە کراون)، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆڵەتەکەیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی.

2- ئەو کەسانەی بەبێ ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەکەن و دەیانەوێت لەو وڵاتەی بۆی دەچن ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن یان شۆفێری بکەن، پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنن، چونکە مۆڵەتە ناوخۆییە نوێیەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانە کارایە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە مەرزەکانەوە دەچنە دەرەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان