ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارەی راپەڕین و سۆران ئەگەری نمەباران و تاوە بارانی پچڕ پچڕو کورت خایەن لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ هەیە و هەندێک کات هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت هەنێک کات دەگۆڕێ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێراىی با لەسەرخۆ- مام ناوەند (10- 20 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان