مەودا میدیا-
شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق و بەرنامەی سیاسییان بۆ حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرد.
شاندێکی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دۆخی هەستیاری ئێستا پێویستی بە لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەکان، هەروەها جەختیان لەسەر بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەموو لایەنەکان کردەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەشی خەڵکی کوردستان بکرێت.
یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی هاوڕابوون کە پێویستە هێزە کوردستانییەکان هەماهەنگیی زیاتریان هەبێت، تاوەکو بە دیدگایەکی هاوبەش و یەک دەنگی لە بەغداد، بتوانن داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان و شایستە دارایی و سیاسییەکانی گەلی کورد بکەن.
ب ح