گۆڕانکاریی لە مووچەی خانەنشینی هێزە ئەمنییەکاندا دەکرێت

مەودا میدیا-

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەمەبەستی بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینی و خستنە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە سەرقاڵی تاوتوێکردنی هەمواری یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن.

ئەحمەد دەلفی، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “داوایانکردووە لە هەمواری یاساکەدا خانەنشینکردنی کارمەندان لە دوای تەواوکردنی 15 ساڵ خزمەت بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن جێبەجێ بکرێت، سەرەڕای هەژمارکردنی دەرماڵەکانی خواردن و مەترسی لەناو مووچەی بنەڕەتیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا مووچەی بەشێک لە خانەنشینان لە 500 هەزار دینار تێپەڕ ناکات، بۆیە لیژنەکەیان کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینییەکانیان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن دینار”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەمواری یاساکە پێدانی دەرماڵەی مەترسی بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ گرێبەستە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم کارمەندانی وەزارەتەکە بە بڕی 485 هەزار دینار”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان