سبەینێ گەرمترین رۆژی ئەم مانگە دەبێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت (15-5) کم دەبێت لە کاتژمێکدا هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ 20 کم، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بۆ دوو سبەی بەیانی زوو رۆژی هەینی پێشبینی دەکرێ تۆزکە زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان هەروەها پلەکانی گەرمیش بە (2-3) پلەی سیلیزی روو لە دابەزین بکات”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان