مووچەی ئەم توێژانەش دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد بەپێی بەڵێنی بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند “لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 کەسە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 24 ملیار دینارە زیاترە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان