وتەبێژی پارتی: قەیرانە سیاسییەکان تێدەپەڕێنین

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە پرسەکانی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند “سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کردووە و ئێستاش دەرگایان بەڕووی هەموو لایەنەکاندا کراوەیە و حزبەکەیان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی سەرەکیان شکاندنی ئەو بەستەڵەکەیە کە دروستبووە، بۆ ئەوەی بتوانن کۆتایی بەم چەقبەستووییە بهێنین کە لە پرسی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا هاتووەتە ئاراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پارتی و یەکێتی لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک کۆبوونەوەیان پێکەوە کردووەو لەسەر چەند پرسێکی دیاریکراویش گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.

باسی لەوەشکرد “پشتگیریی لە دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەن و پشتیوانی هەموو ئەو لایەنە سیاسییانە بوون کە هەوڵەکانیان بۆ تێکشکاندنی ئەم بەستەڵەکە خستووەتەگەڕ”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان