مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد ئەمەریکا و ئێران هەوڵدەدەن لە رێگەی دانووستانەکانیانەوە بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی و گەیشتن بە رێککەوتن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “ئەمەریکا و ئێران پلانێکیان داناوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان، بەو مەرجەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا ئاسایی ببێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەمارۆی دەریایی لەسەر گەرووی هورمز فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەمریکا و ئێران، چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی وزە، نرخە جیهانییەکان، ئاسایشی خۆراک و گەشەی ئابووری هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو “”هەردوو لایەنی ئەمەریکی و ئێرانی دەیانەوێت بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، تورکیا پشتگیریی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی باکستان و قەتەر دەکات”.
ب ح