تره‌مپ: ئێران به‌ هیچ جۆرێك نابێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشەممە دووپاتی کردەوە، ناکرێت رێگە بە ئێران بدرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشکەوتن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران نەگەیشتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروپ سۆشیال” نووسیویه‌تى “ئامانجی سەرەکی ئەوەیە، هەمیشەش دەبێت، کە ئێران بە هیچ شێوەیەک و فۆرمێک چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت”.

ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وادەی 60 ڕۆژەی کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران ناسراوە بە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، ئه‌مڕۆ دووشەممە کۆتایی هات.

هەردوولا لە 17ى حوزەیرانی 2016 یاداشتەکەیان واژۆکرد، وەک چوارچێوەیەک بۆ راگرتنی رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی و کردنەوەی رێڕەوی دانوستان لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە پلەی یەکەم بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، سزاکانی ئەمه‌ریکا و ئازادی کەشتیوانی.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ئیسماعیل به‌قایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد هیچ وادەیەکی بەناو 60 رۆژە لەخۆناگرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان